ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
١٥٥. کفنی مردوو
کفن پێویستە بۆ شەخسی مردوو
بۆت بەیان ئەکەم حاڵی ببە زوو
ساتیری لەشی سەرتاپای باڵا
فەرزی قەتعییە، حەققە بۆ خودا
دووھەم و سێھەم حەققە بۆ مردوو
مەنعی ناتوانێ «وارث» ھەرکەس بوو
بەڵێ ئەگەر قەرز ماڵی دابگرێ
قەرزار ئەم دووەی پێ مەنع ئەکرێ
لە سێ زیاتر خیلافە و مەھجوور
ئەگەر وەرەسە تیا ببێ مەحجوور
جا ئەگەر سێ بوون با لەفافە بن
سپی و سەرتاپا و بە نەزافە بن
ئەگەر بوون بە پێنج وایە موعتەبەر
پیاو سێ لەفافە و کراس و مێزەر
ژن دوو لەفافە و کراس و ئیزار
لەگەڵ سەرپۆشێ پێی ئەڵێن خومار
ئەژنۆ تا ناوک ئیزارە بیناس
لە ناوک تا سەر پێی ئەڵێن کراس
وردە پارچەکان لە ژێر لەفافە
پێوە ئەپێچرێن زۆر بە لەتافە

پەراوێز edit