شاعیر: نامی کتێب: بارانی ڕەحمەت سەرناو: کفنی مردوو کفن پێویستە بۆ شەخسی مردوو بۆت بەیان ئەکەم حاڵی ببە زوو ساتیری لەشی سەرتاپای باڵا فەرزی قەتعییە، حەققە بۆ خودا دووھەم و سێھەم حەققە بۆ مردوو مەنعی ناتوانێ «وارث» ھەرکەس بوو بەڵێ ئەگەر قەرز ماڵی دابگرێ قەرزار ئەم دووەی پێ مەنع ئەکرێ لە سێ زیاتر خیلافە و مەھجوور ئەگەر وەرەسە تیا ببێ مەحجوور جا ئەگەر سێ بوون با لەفافە بن سپی و سەرتاپا و بە نەزافە بن ئەگەر بوون بە پێنج وایە موعتەبەر پیاو سێ لەفافە و کراس و مێزەر ژن دوو لەفافە و کراس و ئیزار لەگەڵ سەرپۆشێ پێی ئەڵێن خومار ئەژنۆ تا ناوک ئیزارە بیناس لە ناوک تا سەر پێی ئەڵێن کراس وردە پارچەکان لە ژێر لەفافە پێوە ئەپێچرێن زۆر بە لەتافە ++++++++++++++++++++++