ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
١٤٠. باسی نوێژی جومعە
برا لە باتی نوێژی نیوەڕۆ
دوو ڕکات جومعە فەرزە لەسەر تۆ
لەسەر ئەمری شەرع چەن شەرتی ھەیە
ئەبێ بێنە جێ بۆ ئەم جومعەیە
وەختی نیوەڕۆ و وەزعی جەماعەت
قەسدیشی شەرتە لەسەر شەریعەت
ھەم شەرتە بکرێ لە نێو وڵاتا
یانێ لە خیتەی شار و دێھاتا
کاتێ دوور کەوێ لە جێی مەعموورە
یەقین ئەو جومعە لە سیححەت دوورە
نابێ جومعەی کەی لەسەر پێشکەوێ
یا بەیەکەوە دوان ڕێ کەوێ
مەگەر زەحمەت بێ جا بە ناچاری
تەعەددود ئەبێ بۆ ئەھلی شاری
ھەم شەرتە چل پیاو ئازاد و ھۆشیار
وەتەنی و جێگیر لە دێھات و شار
نەک ژن و شێت و غەریب و ڕێبوار
یاخود کۆچەری و نیشتەجێی دەوار
بخوێنێتەوە خەتیبی ئەدیب
دوو خوتبە لە بۆ ئیرشاد و تەئدیب
ئەرکانی خوتبە پێنجن موحەققەق
لە ھەردوویانا حەمد و سەنای حەق
لەگەڵ سەڵەوات لەسەر پێغەمبەر
ئینجا مەوعیزەی خێر و موعتەبەر
پایانی ئەووەڵ ئایەتی قورئان
ئەنجامی ئەمیان دوعای موئمینان
لەش پیس نەبوونە و دەسنوێژێکی جوان
خۆ داپۆشین و پاکی لەش و گیان
خەتیب ڕاوەستێ لە ھەردوویانا
باش دابنیشێ لە بەینیانا
پێویستە چل کەس ڕوکنەکان ببیەن
کەم و بیشێکیش مەعانی تێ بگەن
لە پاش زەوال و لە پێش نوێژا بن
بە زمانی عەرەب چاک داڕژا بن

پەراوێز edit