شەرعەن دروستە ئیقتیدای سەلیم
بە ئینسانێکی سەلەس و سەقیم
ھەر وا ئیقتیدای ژنی تاھیرە
بە «مُستَحاضه»ی «لا مُتَحَيِّره»
ھەم دەسنوێژ گرتوو بە تەیەمموم کەر
بەو شەرتە قەزای فەرز نەبێ لە سەر
حازر بە قەزا، واجب بە سوننەت
باڵغ بە مناڵ خاوەن مەعریفەت
عەکسی ئەمانەیش لازمە فەھمی
نەک پیاو بە ژن قاری بە ئوممی
ئینسانی ئوممی وایە تەحدیدی
موخیل بێ بە حەرف یا بە تەشدیدی
بە ئیسقاتی ئەو یاخود بە ئیبدال
«ھێ» لە شوێنی «حێ»، «زێ» لە باتی «ذال»
«اَرَت» ئوممییە کە بەبێ مەحەل
حەرفێ دەغم ئەکا ھەرچەند بە بەدەل
ھەروەھا «اَلثَغ» کە بێ ئیددیغام
ئەگۆڕێتەوە حەرفێ لە کەلام
بەڵام قەید ناکا «لُثغه»یێکی کەم
بە قەولی «ابن سريج»ی ئەکرەم
مەکرووھە قودوە بە «فافا» و «تَم تام»
ھەم بە «لاحِن»ێ نەگۆڕێ کەلام
ئەگەر بیگۆڕێ و ناچار بێ، ئەشێ
بۆ وەک خۆی باشە و بۆ قاری ناشێ