ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
١٣٨. باسی ئەوە کە ئیمام و مەئمووم ھەردووکیان لە دەرەوە بن وەک دەشت و بینای غەیرە مزگەوت، یا ئیمام لە مزگەوت و مەئمووم لە دەرەوە یا بە پێچەوانەوەی ئەمە
مەئمووم لە دەر و ئیمام لە مزگەوت
یا عەکسی ئەمە ھەرکاتێ ھەڵکەوت
یا ئەگەر ھەردوو وان لە دەرەوە
ئەم چەند شەرتانە بخوێنەرەوە
بۆ پێک ھاتنی مەعنای ئیجتیماع
زیاد نەبێ بەینیان لە سێسەد زیراع
لەو شوێنا نەبێ حیجاب و حائیل
بۆ بەینی قەوم و ئیمامی فاسیل
ئەگەر حائیل بوو ساحێب دەرگا بێ
کەسێکی وەھای لا ڕاوەستا بێ
بشێ بۆ ئیمام بەو سیمایەوە
بۆ ئەو کەسانە وان لە دوایەوە
وەزعی ئیمامیش بزانێ مەعلووم
بە دیتنی خۆی یا بڕێ مەئمووم
کاتی عوبووریش پێویستە برام
بێ پشتە و قیبلە بگەی بە ئیمام
ئەمما لە کاتێ سەفی بینا بێ
بە سەفی ئەویان ھیچ لازم نابێ
چوون لە تەریقەین ئەسەح سانییە
ئەم ئیتتیسالە موعتەبەر نییە
لەم مەسائیلا تەحقیقاتم کرد
ڕوانیمە کتێب بە فیکرێکی ورد
توحفە و شیروانی و حاشیەی جەمەل
حاشیەی کوردی تەواو موکەممەل
ئەگەر خەتایەک وازیح بوو بۆتان
ئیسڵاحی بکەن بە خێری خۆتان

پەراوێز edit