ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
١٣٧. لە مزگەوتە ھەیوانی مزگەوت
وەکوو مزگەوتە ھەیوانی مزگەوت
لە ھەر لایەکی مزگەوتا ڕێ کەوت
لەسەر دڵخوازی ئەھلی عیبادەت
قەرار درابێ بۆ نوێژ و تاعەت
بۆ وەختی بەھار یا فەسڵی پاییز
یا لەبۆ ھاوین کرابێ تەمیز
سەری گیرابێ بە وێنەی ھەیوان
یا سەر پەتی بێ وەکوو سەکۆکان
با ئاگات نەبێ لە وەقفی ئەو جێ
یا لە بەینا بێ جادەی تازە ڕێ
مادام نەزانی تازە بینایە
ئەگەر وەھا بوو حوکمی جیایە
وەھایە نەسسی «تُحفه» و «شیروانی»
لە جەماعەتا لە جەڵدی سانی
ھەم لە مزگەوتە ھۆدەی منارە
ئەمما مەشرووتە بەم ئیعتیبارە
لە مزگەوت یاخود ھەیوانی ئەوێ
ڕێگای ھاتوچۆی لەبۆ ڕێ کەوێ
جێی «مؤذِّن» و ئیمام و خادم
ھۆدەی تەڵەبە و مەدرەسەی عالم
حوکمی مزگەوتیان لەبۆ بزانە
کە لای مزگەوت بن ئەم مەوقیعانە
مادام نەزانی وەختی خۆی واقیف
جیای کردوونەوە ئەی برای عاریف
نەقڵی شیروانی وایە بێخیلاف
لە بابی وەقف و بابی ئیعتیکاف
لە مزگەوت نییە حەریمی مزگەوت
باسی حەریمیش ئەکەم بە ڕێ کەوت
حەوش و ڕێی باز و جێگەی خەوش و خاڵ
بەردەمی دەرگا بۆ ھاتوچۆی ماڵ

پەراوێز edit