ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
١٣٦. شرووتی نوێژی جەماعەت
شرووتی زۆرن، ئەووەڵ بڵێم بۆت
قەسدی ئیقتیدا بە ئیمامی خۆت
دووھەم ئەمەیە باوەڕت وابێ
کە نوێژەکەی ئەو ساغ و ڕەوا بێ
پێش نەکەوتنە سێھەم لە ئیمام
لە غەیری کاتی خەوف و ئیلتیحام
شرووتی چوارەم بە شێوەی ئیجمال
دوا کەوتنی ئیمام لە ئەفعال
بەڵام پێویستە لێرەدا تەفسیل
باش حاڵی ببە ئەی برای جەلیل
لە تەحەڕڕوما ئەگەر پێش کەوی
یا ھاو ترازووی ئیمام ڕێ کەوی
نوێژت بەتاڵە، چونکی بۆ مەئمووم
پاشکەوتن لێرا واجبە مەعلووم
لە غەیری ئەوا پاش و پێشکەوتن
بە دوو ڕوکنی ساغ ئەگەر ڕێ کەوتن
موبتیلە لەبۆ نوێژی جەماعەت
ئەگەر لەبۆ تۆ نەبێ مەعزەرەت
پێنجەم بۆ نوێژی ئیمام و مەئمووم
ھاوڕەنگی شەرتە بزانە مەعلووم
دەی لەم پێنج فەرزا نییە لە ئیمکان
قودوە بە نوێژی مانگ و ڕۆژ گیران
ھەروا ئیقتیدا نادرێ ئیجازە
لەبۆ پێنج فەرزە و نوێژی جەنازە
شەشەم پێویستە ئەھلی جەماعەت
ھاوڕێی ئیمام بن بۆ فیعلی سوننەت
ئەگەر فاحیش بێ ئیختیلاف لەوێ
وێنەی ئەم باسە ئەگەر ئەتەوێ
کاتێ تەرکی کرد ئیمامی ئەفزەل
سوجدەی تیلاوەت، تەحیاتی ئەووەڵ
ئەبێ نەیانکا مەئمووم بەو حاڵە
ئەگینا بێشک نوێژی بەتاڵە
حەوتەم ئاگایی لە فیعلی ئیمام
وێنەی ڕکووع و سجوود و قیام
بە دیتنی خۆی یا بڕێ مەئمووم
یا بە بیستنی دەنگێکی مەعلووم
ھەشتەم گرد بوون لە یەک مەکانا
بە دەستووری شەرع ئەی برای زانا
یا لە مزگەوتا یا لە دەرەوە
گشت ئیحتیمالێ ورد بکەرەوە
وەستانیان ئەگەر لە مزگەوتایە
ئیقتیدای مەئمووم شەرعەن ڕەوایە
یا مابەینیان مەسافەی زۆر بێ
یەکێ لە سێبەر یەکێ لە خۆر بێ
یا لەو مابەینا حائیل بێ، بینا
دیوار، پەنجەرە، یا سەفحەی مینا
مادام ئەو بینا خاوەن دەرگابێ
وەھا ھاتوچۆ بەوا ڕەوا بێ
یانێ قابیل بێ چوون و حەرەکەت
بۆ شوێنی ئیمام بە گوێرەی عادەت
بەرەو ڕووی قیبلە بە ڕێک و ڕەوان
یا پشتەو قیبلە یا خود لەسەر شان
با ئێستاش دەرگا باش داخرا بێ
مادام بە بزمار قایم نەکرا بێ
بەڵام فەتاوای حاشیەی «بغيه»
ئەڵێ قەید ناکا زەرەری نییە
ھەرچەند بە بزمار قایم کرا بێ
ئەمە ئەزانێ ھەرکەس زانا بێ

پەراوێز edit