ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
١٣٤. باسی سوجدەی تیلاوەتی قورئان
ھەرکەس خۆندیەوە ئایەتی سوجوود
سوننەتە لەبۆی سوجدە بۆ مەعبوود
یەک سوجدەی جامیع بۆ شەرت و ئەرکان
عەینەن بە وێنەی سوجدەی نوێژەکان
لە غەیری نوێژا یا لە نوێژا بێ
ئەگەر لە ئیمام تاک و جیا بێ
چونکی مەئموومی فەرعی ئیمامە
سوجدەی تابیعی سوجدەی ئیمامە
ئەمما لە نوێژا تەکبیر و سەلام
بۆ ئەم سوجدەیە نایێتە ئەنجام
ھەروا سامیعیش بۆ ئەو ئایەتە
ئەگەر مەشرووع بێ ئەو قەرائەتە
جا نەخوازەڵا کە شەخسی قاری
خۆی سوجدە ببا بۆ زاتی باری
نەک بۆ خوێندنی لەش پیس یاخود مەست
یا خوێندنێکی بێ جێگە و ناوەخت
ئایەتی سوجدە چواردەن لە قورئان
بۆت بەیان ئەکەم تا ببن عەیان
لە «اعراف» و «رعد»، لە «نحل» و «اسرا»
یەکێ لە «مريم»، دوانیش لە «حَج»ا
«فرقان» و «نمل» و «الم، تَنْزيل»
«حم»ی سوجدە ئەی برای جەلیل
«نجم» و «انشقاق»، سوورەتی «علَق»
تیایانا ھەیە جێی سوجدە بە حەق
***
لەوانە نییە سوجدەی سوورەی «صاد»
ئەو سوجدەی شوکرە بۆ «ربّ العباد»
وەختی خۆی داوود «عليه السّلام»
سوجدەی شوکری برد بۆ خوای عەللام
ئێمەیش ھەر سوجدەی ئەو شوکرە ئەبەین
کە بە خوێندنی ئەو باسە بگەین
لەوەختی نوێژا ئەم سوجدە نییە
لەسەر سوننەتی «خير البَرِيَّة»
ھەم سوجدەی شوکری حودووسی نیعمەت
یا سوجدەی شوکری لاچوونی زەحمەت
یان ھی بینینی گیرۆدە و بێدین
لە غەیری نوێژا ئەبرێن بە یەقین
ئینجا تەکبیری تەحەڕڕوم ئەکرێ
لەپاش سوجدەکەیش سەلامی ئەدرێ

پەراوێز edit