ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
١٣٢. مەکرووھاتی نوێژ
نوێژت مەکرووھە لە مۆڵە ڕانا
لە ڕێگا و حەمام، لە گۆڕستانا
کاتێ حازر بوو خواردنێکی خۆش
بەر لە نوێژەکەت ئەو بکە بە نۆش
کاتێ موحتاج بی بە چوونە سەر ئاو
دەس مەکە بە نوێژ نیوە و ناتەواو
ھەرگیز مەڕوانە بە ڕووی حەوادا
لا مەکەرەوە بەملا و بەولادا
بەرەڵڵا بکە جل و مووی سەرت
قۆڵت ھەڵکێشە لە جلی بەرت
نوێژی بێسەبەب سێ کات حەرامە
ئەگەر نایزانی پێت بڵێم کامە؟
لەپاش نوێژی سوبح ھەتا ڕۆژھەڵدێ
بە قەد ڕمێکیش بەرزەوە ئەبێ
وەختی ئیستیوا تا دوای زەوال
ئیللا لە جومعەو کەعبەی «ذي الجلال»
لەپاش نوێژی عەسر تا دوای غرووب
چاک ببە حاڵی ئەی برای مەحبووب

پەراوێز edit