ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
١٣٠. ئەو دوعایانەی کە نەقڵ کراون لە حەزرەتەوە ﷺ
لەپاش تەحیاتی ئاخریش کاکە
تا دوعای مەئسوور بخوێنی چاکە
«آية الكُرسي» ئەی برای جەلیل
حەمد و تەسبیح و تەکبیر و تەھلیل
ئینجا پاش ئەوە سەلامت داوە
دەست بەرزەوە کە دەم بە دوعاوە
وەکوو فەرموویە ڕەسوولی کەریم
دوعا بخوێنە بە سیدق و تەسلیم
ئیستیغفار بکە لە باری گوناھ
لەبۆ ڕزگار بوون لە چارەی سیاھ
لێی داوا بکە بارانی ڕەحمەت
بڕژێ بە سەرتا بە فەیز و نیعمەت
بۆ باوک و دایک، بۆ خوشک و برا
بۆ بێگانە و خزم ببە بە چرا
ھەر قاپی ئەوە دائیم گوشادە
ھەر بە ڕەحمی ئەو عالەم دڵشادە
دڵ موتمەئین بە دڵت نەلەخشێ
ئەگەر ڕاست بکەی خودا ئەتبەخشێ
لێت قەبووڵ ئەکا چونکی ڕەحمانە
دوعا بۆ خۆت و خزم و بێگانە

پەراوێز edit