ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
١٢٩. باسی سوننەتەکان بێجگە لە «ابعاض» و «ھیئات»
سوننەتە بە شەوق بی لەبۆ «صَلاة»
بۆ موناجاتی خودای کائینات
بە دەستی ڕاستت بگرە دەستی چەپ
مایل بۆلای چەپ بە وەزعی ئەدەب
دایاننێ لە ژێر پەڕەکەی دڵت
دوور بخەرەوە فیکری باتڵت
بخوێنەرەوە ئەلفاز بە ئارام
مەعنای تێ فیکرە بە شعوور و فام
خشووعت ببێ بە دڵ و ئەندام
خۆت زەلیل بکە بۆ خودای عەللام
بڕوانە لەبۆ جێگای سوجدەگا
لا مەکەرەوە بەملا یا ئەولا
سوننەتی نوێژە لەپاش ئیفتیتاح
تەعەووز بکەی بە قەسدی نەجاح
لە پێش فاتیحە لە گشت ڕکاتێ
ئەگەر بخوێنی خێرت ئەگاتێ
لەپاش فاتیحە «آمين» سوننەتە
ئامین وەک مۆری «ربّ العزّة»ە
ئەگەر مەئمووم بووی ڕێک لەگەڵ ئیمام
ئامین بخوێنە ئەگەی بە مەرام
ئەمجارە نۆبەی خوێندن سوورەتە
بۆ دوو ڕکاتی ئەووەڵ سوننەتە
بۆ تەنھا و ئیمام، بەڵام بۆ مەئمووم
ھەر گوێ ڕاگرتن سوننەتە مەعلووم
لە سوجدە و جلووس دوعا بخوێنە
ئیحتیاجی خۆت بە حەق بنوێنە

پەراوێز edit