ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
١٢٨. ھەیئاتی نوێژ
پێی ئەڵێن ھەیئەت لەسەر ئیستیلاح
لەپاش تەحەڕڕوم دوعای ئیفتیتاح
«اللّه اكبر» لەبۆ ئینتیقال
زیکری ڕکووع و سوجدە و ئیعتیدال
ھەم لە ھەیئاتە ھەردوو دەستەکان
بەرز بکەیتەوە تا عاستی سەر شان
بەری ئەوانیش ڕوو لە قیبلە بێت
کاتێ تەکبیری تەحەڕڕوم ئەڵێیت
کاتی دانەوین بۆ ڕوکنی ڕکووع
کاتی ئیعتیدال بە وەزعی مەشرووع
لە تەحیاتی ئەووەڵ کە ھەستای
دەست بەرز کەرەوە کاتێ ڕاوەستای
جەھر و ئەسراریش ھەرکام وەختی خۆی
ھەیئەتی نوێژە، ئاگاداربە بۆی
سوبح و مەغریب و عیشا ئاشکران
عەسر و نیوەڕۆ سیڕڕین و پەنھان

پەراوێز edit