ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
١٢٦. ئەرکانی نوێژ
ئەرکانی نوێژت نۆزدەیە تەمام
لەسەر مەزھەبی شافیعی ھومام
ڕوکنی ئەووەڵی ناوی نیەتە
لەبۆ کردنی فەرزی ئەو وەختە
لەگەڵ نیەتا «اللّه اكبر»
بۆ موقارەنە مەکەوە خەتەر
لەلای ئەھلی عیلم غەیرە خافییە
کە موقارەنەی عورفی کافییە
سێھەم و چوارەم فاتیحە و قیام
لەبۆ توانا و دانای ساحێب فام
قیام ئەمەیە کە زنجیرەی پشت
ھەتا ئەتوانی ڕێک بوەستن گشت
پێنجەم ڕکووعە، وا تەختی تەوێڵ
لەگەڵ بەر ئەژنۆ ڕێک بێ، بەبێ فێڵ
شەشەم ئیعتیدال بەرز ببەرەوە
وا کە ڕاوەستای لە ئەووەڵەوە
حەوتەم سوجدەیە ھەتا ئەتوانی
تەوێڵ بە ڕووتی لە زەوی دانی
سکی پەنجەی پێ و ئەژنۆ و بەری دەست
دانێیتە زەوی بە ھێز و مەبەست
ئەژنۆ داپۆشین فەرزە و زەروورەت
چونکا داخڵن لە حەددی عەورەت
ھەستە و دانیشە ئەمە ھەشتەمە
سوجدەی دوایی ڕوکنی نۆھەمە
لەم پێنج ئەرکانا مانەوە فەرزە
پەلەپەل مەکە بەوێنەی ھەرزە
تەحیاتی ئاخر ڕوکنی پازدەھەم
دانیشتنەکەی ڕوکنی شازدەھەم
ڕوکنی حەثدەھەم پاش ئەم تەحیاتە
سڵاوات لەسەر شای بەرییاتە
ھەژدەھەم سەلام، ئاخریان تەرتیب
وەکوو ڕابووران، ئەی برای نەجیب

پەراوێز edit