ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
١٢٠. بانگ و قامەت بۆ نوێژ
سوننەتە بۆ پیاو بانگ لەگەڵ قامەت
تەنھا بێ یاخود لەگەڵ جەماعەت
بۆ فەرزی حازر یا فەرزی فەوتاو
ئەمما قامەتی بۆ نایەتە ناو
ھەر قامەت ھەیە بۆ جەمعی ژنان
غەیرە مەشرووعە بۆ ئەوان بانگ دان
شەرتی بانگ دانە: ئیسلام و تەمیز
نێر بێ و لە وەختا، ئەی برای عەزیز
لە غەیری سوبحا، ئەمما لەبۆ ئەو
بانگدان دروستە لەپاش نیوەشەو
بانگێکیتریش لە وەختی سەحەر
وایە بە شەرعی ڕەسوولی سەروەر
تەرتیب، تەوالی، یەک لە شوێنی یەک
بۆ بانگ و قامەت شەرتە بەبێ شەک
لەپاش توولی فەسڵ بینا بەتاڵە
بە دوو کەس بانگ و قامەت مەحاڵە
شەرتە لەوانە ئەی کاکی ڕوو سوور
بیستنی کەسێ لە نزیک یا دوور
جوملەی بانگ غەیری تەکبیرو تەوحید
دوو دوو واریدن ئەی برای وەحید
تەکبیر چوارە و تەوحید تەنھایە
لەلای شافیعی سوننەت وەھایە
یەکە یەکەیە ئەلفازی قامەت
غەیری تەکبیر و جوملەی «قَدْ قامَت»
ئەمانە دوو دوون لەلای شافیعی
لەسەر سوننەتی شەرعی واقیعی

پەراوێز edit