ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
١١٩. وەختی نوێژەکان
وەختی نوێژی سوبح سفیدەی سەحەر
تا ھەتاو کەوتن بە شەرعی ئەنوەر
وەختی نیوەڕۆ کاتێ ڕۆژ لادا
لە ناوەڕاستی ئاسمانی والا
ھەتا سێبەری ھەر شتێ ئەگا
بە قەد خۆی بێجگە «ظِلّ»ی ئیستیوا
شەش پێ و چوار و دوو، سێ مانگەی بەھار
عەکسی بۆ ھاوین ھەیە بە قەرار
ھەشتە و یازدەیە و دوازدە بۆ پاییز
عەکسی بۆ زستان ئەی برای عەزیز
لەپاش ئەم وەختە زەمانی عەسرە
تا دەرئەکەوێ ڕەشی لەو قوترە
ئینجا مەغریبە، عیشایش وەختی دێ
کاتێ شەفەقی ئەحمەر غائیب بێ
لە غرووبەوە تا دەریێ ھەتاو
ماوەی بە سەعات ڕابگرە تەواو
لە نیوەی ئەوا لەسەر دەستەوە
وەختی نیوەڕۆت بێتە دەستەوە
چی ویست بۆ دوانزە نیوەی ڕابگرە
ئەو کاتە عەسرە، بەھانە مەگرە

پەراوێز edit