ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
١١٨. قەزای ئەو نوێژانە کە بە تەیەمموم بکرێ
ئەگەر ھەر سەبەب نەبوونی ئاوە
حیسسەن ئاو نییە لەو جێگا و ماوا
ھەر نوێژێ بکەی بەو تەیەممومە
قەزای ئەو نوێژە غەیرە لازمە
ئەگەر بە ئەغڵەب ئاو نەبێ لەوێ
وە ئیللا شەرعەن ئیعادەی ئەوێ
ئەگەر نەبوونی شەرعی بێ ئەمجار
ئەگەر تەیەمموم بۆ دەستە و ڕوخسار
نەشبێ لەسەریان موشەمما قەتعا
لە سەرت نییە قەزا لە شەرعا
کاتێ موشەمما لەسەر ئەوانە
موتڵەقەن قەزا واجب بزانە
ئەگەر تەیەمموم بۆ سەر و پێ بێ
یانێ نەخۆشی لەو دوو شوێنا بێ
موشەمما نەبێ و ئەندامت پاک بێ
ھیچ قەزا نییە، دڵت ڕووناک بێ
ئەمما ھەروەختێ وێنەی موشەمما
لەسەر ئەوان بێ کاکی خۆش سیما
ئەگەر دانرابێ لەسەر تەھارەت
موشەمماش نەگرێ ئیللا جێی عیللەت
یا بەشی وەستان نایەوێ قەزا
ئەگینا فەرزە قەزا بۆ جەزا
بە تەیەممومێ ھەر فەرزێ ئەکرێ
سا مەگەر سوننەت عەلاوەی بکرێ

پەراوێز edit