ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
١١٧. باسی «تَیَمُّم» بۆ بێدەسنوێژ و لەش پیس
کاتێ ئاو نەبوو برای بە تەمیز
چار تەیەممومە بە شەرعی عەزیز
نەبوونی بۆ ئاو یا واقیعییە
پێی ئەڵێن حیسسی، یاخود شەرعییە
وەکوو بە پارە ئاو بە دەستکەوێ
تۆش بێپارە بی و پەکت بکەوێ
یاخود لە نرخی عادەتی بازار
زیاتری بوێ بایعی نابار
یاخود ئاو ببێ ئەمما بتەوێ
بۆ خواردنەوەی پەکت نەکەوێ
یاخود مانیع بێ لە ئیستیعمالی
دوکتۆرێکی باش عادل و عالی
جا کاتێ ڕێکەوت یەکێ لەمانە
خۆت حازر بکە ئازا و مەردانە
تەیەمموم بکە لەبۆ حەدەسەین
پاش دوخوولی وەخت، ئەی نووری عەینەین
***
فەرزی تەیەمموم دوانە بە قەرار
یەکەمین نەقڵی گڵێکی تۆزدار
ئەمما ئیستیعمال نەکرابێ جارێ
بۆ تەیەممومی مەعزەرەتدارێ
دووھەم نیەتی ئیباحەی «صلاة»
لەگەڵ ئەو نەقڵە بمێنێ لەلات
ھەتا ئەو گڵە ئەگەیێ بە ڕووت
مەسحی پێ ئەکەی ئازانە و مەزبووت
دوو جار دەس بدە لە ئەرز، یەک بۆ ڕوو
دووھەم لەبۆ دەست، ئەی برای خۆشخوو
تۆزاوی ئەکرێ، ھەرچی ئەشۆری
یانێ لە وێنەی دەسنوێژ ناگۆڕی
***
ئەعزای بێدەسنوێژ چوار حیساب ئەکرێ
ڕوخسار، ھەردوو دەست، سەر و ھەردوو پێ
ھەرکام لەوانە عەلیل بێ و خەستە
تەیەممومێکی شەرعەن پێویستە
***
وەختی تەیەمموم وەختی شۆرینە
بۆ ئەوجێ خەستە یاخود برینە
ئەمما بۆ لەش پیس وا دانراوە
بە تەیەممومێ ئیشی تەواوە
بەرودوا لەبۆ غوسڵ و تەیەمموم
نییە بۆ لەش پیس «واللّه اعلم»

پەراوێز edit