ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
١١٦. «قُلَّتَین» بە کێشانە و بە پێوانە
حەددی قوللەتەین بە کێشانەی ساق
تا پێنج سەد «رِطل»ە، بە ڕیتلی عێراق
ھەفتا تەورێزی و کەسرێکە بە جەم
لەسەر کێشانەی وڵاتی عەجەم
ئەمما بە پێوان بۆ جێی مودەووەر
بۆ پانی گەزێ، ڕاستە و موعتەبەر
بۆ قووڵی دوو گەز بە گەزی نەجار
گەزی نەجاریش وایە بە قەرار
گەز و چارەکە بە زیراعی دەست
ئەم قسە ڕاستە لێی ببە سەربەست
بۆ جێی چوارگۆشە کافییە و مەعقوول
زیراع و ڕوبعی عەرز و عومق و توول
بە زیراعی دەست کە موعتەدیل بێ
نەک بۆ درێژی و کورتی مائیل بێ

پەراوێز edit