شاعیر: نامی کتێب: بارانی ڕەحمەت سەرناو: «قُلَّتَین» بە کێشانە و بە پێوانە حەددی قوللەتەین بە کێشانەی ساق تا پێنج سەد «رِطل»ە، بە ڕیتلی عێراق ھەفتا تەورێزی و کەسرێکە بە جەم لەسەر کێشانەی وڵاتی عەجەم ئەمما بە پێوان بۆ جێی مودەووەر بۆ پانی گەزێ، ڕاستە و موعتەبەر بۆ قووڵی دوو گەز بە گەزی نەجار گەزی نەجاریش وایە بە قەرار گەز و چارەکە بە زیراعی دەست ئەم قسە ڕاستە لێی ببە سەربەست بۆ جێی چوارگۆشە کافییە و مەعقوول زیراع و ڕوبعی عەرز و عومق و توول بە زیراعی دەست کە موعتەدیل بێ نەک بۆ درێژی و کورتی مائیل بێ ++++++++++++++++++++++