ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
١٢١. سوننەتەکانیان
سوننەتە بانگدەر دەنگی عالی بێ
لە ھەردوو حەدەس زاتی خاڵی بێ
دەنگیشی خۆش بێ ھەتا بە تەئسیر
دڵی دڵداران بکا بە ئەسیر
لەسەر شوێنی بەرز، بەرەوڕووی قیبلە
دەس بکا بە بانگ بەبێ عەجەلە
پەنجەی شادەتی بکا بە گوێدا
تا دەنگی بە ھێز بڕوا بە ڕێدا
«تَرجيع»یش بکا ئەی نووری عەینەین
یەعنی تەلەففوز بە شەھادەتەین
بە تەرتیبی بانگ بێدەنگ و سەدا
ئینجا بۆ ئیعلان دەنگی ھەڵ بدا
جاری ئەووەڵی «حيّ علي الصّلا»
لا بکاتەوە بەلای ڕاستەدا
جاری ئەووەڵی «حيّ علي الفلاح»
ڕوو کاتە لای چەپ بۆ نەشر و «ايضاح»
لە جاری دووەم بۆ ئەم دوو جوملە
ڕوو بکاتەوە بەرەو ڕووی قیبلە
«تثويب» لە سوبحا بۆ بێداری قەوم
دوو «الصَّلاةُ خَيْرٌ مِنَ النَّوْم»
ئادابی لە بانگ، پەلە لە قامەت
سوننەتی دینە بە ئیستیقامەت
بۆ ھەر سوننەتێ بە جەماعەتە
«الصَّلاةُ جامِعَةٌ» قامەتە

پەراوێز edit