ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
١٠٨. باسی «استنجاء»، یانێ خۆ پاکەوە کردن لە پیسی بەر و دوا
لە شتێ تەڕ بێ و دەربێ لە عەورەت
یانێ بەر و دوا، فەرزە تەھارەت
یا بە ئاوێکی پاک و پاکۆ کەر
لابەرە پیسی لە پاش و لە بەر
یا بە ماددەیێ کە وشک بێ و پاک
بە وێنەی بەردێ ھەڵی کەنێ چاک
بە سێ پیا ھێنان یا زیاتر لەوە
خۆت لەو پیسییە پاک بکەرەوە
ئەگەر لە عادەت نەچووبێتە دەر
نەشیێتە سەری خاریجێکی تەڕ
وە ئیللا ھەر ئاو پێویستە لەبۆت
ئەبێ ئەمری دین فێر ببی بۆ خۆت

پەراوێز edit