پاک ئەبێتەوە لەم دوانە بە ئاو
شەش دەفعە ڕۆشن، دەفعەیێ قوڕاو
لە باقی پیسی مەعنای تەھارەت
لاچوونە لەبۆ عەینی نەجاسەت
ئەوەندەی بشۆی ئەو ماددە لاچێ
ڕەنگ و تام و بۆیش نەمێنێ لەو جێ
ئەمما لە میزی مناڵێ نێر بێ
ھەر بە خواردنی شیری پاک تێر بێ
پاک ئەبێتەوە بە ئاوپرژێنی
نەسسی حەدیسە، ھیچ دانەمێنی
بۆ ھەر پیسیێ کە نەیبێ جوسە
ئاوی پیا بکەی کافییە و بەسە