ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
١٠٦. پیسی لە شەرعا چییە؟
ھەرچی بێتە دەر لە دوا و لە بەر
پیسە، نەک مەنی حەیوان و بەشەر
خوێن و زووخ و کیم، موسکیراتی تەڕ
مردوو، نەک کولە یا ماسی و بەشەر
ھەرچی لە خوێنی ئاوەکی دوورە
مردووی مەعفووە، وەکوو مێلوورە
پیسە ھەرشتێ لە لەشی زیندوو
جیا ببێتەوە، حاڵی ببە زوو
ئیللا خوری و موو و پەڕی گیاندارێ
کە گۆشتی بخورێ لەبۆ موختارێ
پیسە بەڵغەم و ئاوێ بێتە دەر
لە میعدەی بەشەر، نەک لە سینە و سەر
پاکە بەدەنی گیانداری زیندوو
نەک سەگ و بەراز، یا بەچکەی ھەردوو

پەراوێز edit