ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
١٠٥. شەرتەکانی نوێژ
شەرتی نوێژ پێنجە: پاکی جل و جێ
دووھەم پاکی لەش لە ھەرچی پیس بێ
لە بێدەسنوێژی، ھەم لە لەش پیسی
چونکی عیبادەت ناکرێ بە پیسی
سێھەم ھاتنی وەختی نوێژەکان
ھەوا بە پەلە نەتخاتە تەکان
شەرتی چوارەمین ڕوو لە قیبلە کە
کەعبەی موعەززەم لە شاری مەککە
پێنجەمین سەتر و پۆشینی عەورەت
لە ناو خەڵکا بی یاخود لە خەڵوەت
پیاو داپۆشێ ناوکی تا ئەژنۆی
ژن ھەموو لەشی ئیللا دەست و ڕووی

پەراوێز edit