فەسڵی دووھەمین ئەی برای ئەمین
ئەکا بەیانی ڕوکنی دووھەمین
ڕوکنی دووھەمین پێنج فەرز بە ئەدا
لە شەو و ڕۆژا بکەی بۆ خودا
«صُبح» و «ظُهر» و «عَصر»، «مَغرِب» و «عِشا»
لەسەر ژن و پیاو، فەقیر و پاشا
بە شەرتی عەقڵ و بلووغ و ئیسلام
چونکا بناغەن بۆ ھەموو ئەحکام