ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
١٠٣. باسی دوازدە ئیمامە
دوازدە ئیمامان ئەووەڵیان «عَلي»
دووھەمیان «حَسَن» ئیمامی وەلی
سێھەم «حُسين»ە شەھیدی والا
مەولید مەدینە و مەدفەن کەربەلا
عومری پەنجا و حەوت، بێ زیاد و کەم
ڕازی ببێ لێی خوای ساحێب کەرەم
«زین العابدین» مەدەنی ڕەفیع
عومری پەنجا و حەوت مەدفەنی بەقیع
«محمّد باقر» عومری پەنجا و ھەشت
مەولید مەدینەی بەوێنەی بەھەشت
مەدفەنی بەقیع خاکی موقەددەس
ڕازی ببێ لەو عەللامی ئەقدەس
«جعفر»ی «صادق» شەخسی موئتەمەن
وەک بابی عومر و مەولید و مەدفەن
«الموسي الكاظم، امام الهُدي»
مەولید مەدینە و مەدفەنی بەغدا
عومری پەنجا و پێنج ڕای بوارد تەمام
بۆ نەشری دین و ئەحکامی ئیسلام
ئیمامی ھەشتەم «علي رضا»یە
مەولید مەدینەی ساحێب سەفایە
مەدفەنی والای تووسی خوراسان
عومری پەنجا و پێنج ڕابورد بە ئیحسان
ئیمامی نۆھەم «محمّد جَواد»
عومری بیست و پێنج بێ کەم و زیاد
مەولیدی تووس و مەدفەنی بەغدا
لای مووسای کازم «امام الهُدي»
ئیمامی دەھەم «علي الهادي»
عومری چل ساڵ بوو بەبێ زیادی
مەولید مەدینە و مەدفەن سامەڕە
«أَعْطاهُ اللّهُ كُلَّ مَسَرَّه»
یازدەھەم ناوی «حَسن عَسكري»
خاوەنی پایە و مایەی سەروەری
مەولید مەدینە و عومری بیست و ھەشت
مەدفەن سامەڕە ببێ بە بەھەشت
ئیمامی ئاخر «مَهدي مُنتظَر»
«مُحمد» ناوە، بە نەقڵی خەبەر
«رَضِيَ عَنْهُمُ الإِلهُ الْوَهّاب
وَ عَنّا بِهِمْ في يَوْمِ الْمَآب»

پەراوێز edit