شاعیر: نامی کتێب: بارانی ڕەحمەت سەرناو: باسی دوازدە ئیمامە دوازدە ئیمامان ئەووەڵیان «عَلي» دووھەمیان «حَسَن» ئیمامی وەلی سێھەم «حُسين»ە شەھیدی والا مەولید مەدینە و مەدفەن کەربەلا عومری پەنجا و حەوت، بێ زیاد و کەم ڕازی ببێ لێی خوای ساحێب کەرەم «زین العابدین» مەدەنی ڕەفیع عومری پەنجا و حەوت مەدفەنی بەقیع «محمّد باقر» عومری پەنجا و ھەشت مەولید مەدینەی بەوێنەی بەھەشت مەدفەنی بەقیع خاکی موقەددەس ڕازی ببێ لەو عەللامی ئەقدەس «جعفر»ی «صادق» شەخسی موئتەمەن وەک بابی عومر و مەولید و مەدفەن «الموسي الكاظم، امام الهُدي» مەولید مەدینە و مەدفەنی بەغدا عومری پەنجا و پێنج ڕای بوارد تەمام بۆ نەشری دین و ئەحکامی ئیسلام ئیمامی ھەشتەم «علي رضا»یە مەولید مەدینەی ساحێب سەفایە مەدفەنی والای تووسی خوراسان عومری پەنجا و پێنج ڕابورد بە ئیحسان ئیمامی نۆھەم «محمّد جَواد» عومری بیست و پێنج بێ کەم و زیاد مەولیدی تووس و مەدفەنی بەغدا لای مووسای کازم «امام الهُدي» ئیمامی دەھەم «علي الهادي» عومری چل ساڵ بوو بەبێ زیادی مەولید مەدینە و مەدفەن سامەڕە «أَعْطاهُ اللّهُ كُلَّ مَسَرَّه» یازدەھەم ناوی «حَسن عَسكري» خاوەنی پایە و مایەی سەروەری مەولید مەدینە و عومری بیست و ھەشت مەدفەن سامەڕە ببێ بە بەھەشت ئیمامی ئاخر «مَهدي مُنتظَر» «مُحمد» ناوە، بە نەقڵی خەبەر «رَضِيَ عَنْهُمُ الإِلهُ الْوَهّاب وَ عَنّا بِهِمْ في يَوْمِ الْمَآب» ++++++++++++++++++++++