ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
١٠٩. تەھارەت لە بێدەسنوێژی و لەش پیسی
دەسنوێژ و غوسڵە پاکی لە حەدەس
شرووتی دەسنوێژ شەشە، ئیتر بەس
نیەتی فەرزی دەسنوێژت بێری
لەگەڵ ئەووەڵ جێی ڕووت کە ئەیشۆری
دووھەم غوسڵی ڕوو، یانێ دەموچاو
چ پێست و چ موو، بشۆرە تەواو
ئەندازەی واجب بەبێ دەردی سەر
بەینی ھەردوو گوێ و چەناکە و مووی سەر
مووی زنج و سمێڵ، مووی تەختی ڕوخسار
برژانگ و برۆ، لەگەڵ مووی عوزار
ڕیشێ تەنک بێ و ناوی ببینی
دەر و ناویان فەرزە شۆرینی
ڕیشێ کە پڕ بێ و ناوی نەبینی
تەنھا دەرەوەی فەرزە شۆرینی
سێھەم شۆرینی دەستانە ھەردوو
تا ژووری ئەنیشک بە قەدری یەک موو
چوارەم مەسحی سەر، یاخود ئەو مووەی
لەسەر دەرنەچێ، ئەگەر بەری دەی
پێنجەم شۆرینی ھەردوو پێ و قاپە
شەشەم تەرتیبە و تەرکی خراپە

پەراوێز edit