ئاڵەکۆک

شاھۆ add_a_photo
شاھۆ دیوانی شاهۆ
٩٥. سقووتی دەوڵەتی ڕۆما کە ڕۆیە ئەوەڵی ناو
سقووتی دەوڵەتی ڕۆما کە ڕۆیە ئەوەڵی ناو
نیشانەی وایە بونیادی گەلی میحوەر لە ڕووخانە
بەد و بەدکردەوە و بەد وێژ و خوێن ڕێژ و شەڕ ئەنگێزن
ژیانی ئەم گرووھە بۆ بەشەر ئیسباتە نە ژیانە
کە بوڵفار سەر دڵی کوترا بە یولغار دەرپەڕی ڕۆیی
ئیتر ئەمجارە نۆرەی کەوتنی ڕۆمان و یۆنانە
قەڵای ھیتلەر لەمەولا زەحمەتە خۆی ڕاگرێ ھەرگیز
لەبەر نیروویی ----- کە حامیی حەققی ئینسانە
کەلی تێکەوت، شەق و پەق یەک بەشوێن یەکدا ھەمووی ڕووخا
بینای زوڵم و زەلالەت ئاخری بێ شوبھە ڕووخانە
بەڵێ محوەر ئەگەر کلکی بڕا مەحوە بە یەکجاری
کە وا ئەمڕۆ بەشی ھەر شیوەن و ڕۆ ڕۆ و گریانە
ئەوەی ھاو سوێندی ھیتلەر بوو لە بەڵتیک و ئورووپادا
بەڕاستی گشتی سەرسامە و لە کردەی خۆی پەشیمانە
لە جەنگی جیھانی دووەمدا

پەراوێز edit