شاعیر: شاھۆ کتێب: دیوانی شاهۆ سەرناو: سقووتی دەوڵەتی ڕۆما کە ڕۆیە ئەوەڵی ناو سەبارەت: لە جەنگی جیھانی دووەمدا سقووتی دەوڵەتی ڕۆما کە ڕۆیە ئەوەڵی ناو نیشانەی وایە بونیادی گەلی میحوەر لە ڕووخانە بەد و بەدکردەوە و بەد وێژ و خوێن ڕێژ و شەڕ ئەنگێزن ژیانی ئەم گرووھە بۆ بەشەر ئیسباتە نە ژیانە کە بوڵفار سەر دڵی کوترا بە یولغار دەرپەڕی ڕۆیی ئیتر ئەمجارە نۆرەی کەوتنی ڕۆمان و یۆنانە قەڵای ھیتلەر لەمەولا زەحمەتە خۆی ڕاگرێ ھەرگیز لەبەر نیروویی ----- کە حامیی حەققی ئینسانە کەلی تێکەوت، شەق و پەق یەک بەشوێن یەکدا ھەمووی ڕووخا بینای زوڵم و زەلالەت ئاخری بێ شوبھە ڕووخانە بەڵێ محوەر ئەگەر کلکی بڕا مەحوە بە یەکجاری کە وا ئەمڕۆ بەشی ھەر شیوەن و ڕۆ ڕۆ و گریانە ئەوەی ھاو سوێندی ھیتلەر بوو لە بەڵتیک و ئورووپادا بەڕاستی گشتی سەرسامە و لە کردەی خۆی پەشیمانە ++++++++++++++++++++++