بەدرە کوڵمی لامعت یا ڕۆژی بورجی چوارەمە؟
شیرە ئەبرۆت یا ھیلالی قەوسی تیری ڕۆستەمە؟
موشتەری و زوھرەن بەرانبەر یا دوو کوڵمی ئاڵتن؟
کانی مەرجانە ئەمە؟ یاقووتی جانە؟ یا دەمە؟
دانەیی خاڵە ئەمە؟ یا موشکە؟ یا ھیندووی حەبەش؟
سونبولی زوڵفەینە؟ یا داوی دڵانی پڕ غەمە؟
ڕاحەتی ڕۆح و تەنە؟ یا لێوی شەککەربارتە؟
گۆی زەقەن یا سێوە؟ وا سوور و تازە و خوڕڕەمە؟
یاسەمینە وا بە قەدتا پەخشە یا گێسووی سیاھ؟
یا سەوادی ڕەشکی موشکی ئاھووە یا پەرچەمە؟
مەمکە یا ڕومانە؟ یا فونجانی شیر و شەککەرە؟
پورتەقاڵی کاڵە یا چەشمەی حەیاتی عالەمە؟
ئەلفە یا خۆ عەرعەرە؟ لەولاوە یا نەخلی ئیرەم؟
قامەتە یاخۆ قیامی حەشری ئاڵی ئادەمە؟
چینی ئەگریجەن بەسەر ڕووتا پەرێشانن مودام؟
یا سەوادی ڕەشکی موشکی ئاھووە یا پەرچەمە؟
یاخوا شایق فیدات بێ! ھەڵسە! زوو کە! بێرە لام!
شەککەر ئەفشانە لەبم جانا بە ماچی شەوتەوە