ئاڵەکۆک

شاھۆ add_a_photo
شاھۆ دیوانی شاهۆ
٨٠. باری گونام گرانە بەسەر شانی ڕێشەوە
باری گونام گرانە بەسەر شانی ڕێشەوە
ئەتلێمەوە ھەمیشە لە تاوا بە ئێشەوە
نەفسم ئەوەندە سەرکەشە سەرشێتی کردووم
تووشم بووە بە تووشی شەوی گورگەمێشەوە
شەیتانە کوێرە نەگبەتەکەیش خۆ بەبێ وچان
چیم بۆ خراپە ئەومە ئەکات ھەر بە ڕیشەوە
بێجگە لەمانە کۆمەڵی خێڵێ يُوَسْوِسُیش
چەک ئاودراو بە ژاری پڕ ئازار و ئێشەوە
ھەڵمەت ئەھێننە سەر دڵی ڕێشم بە ڕۆژ و شەو
ئەویان بە تیر و شیر و ئەمی تر بە نێشەوە
دوژمن ئەوەندە زۆر و منیش پیر و ناتەوان
بۆ جەنگی ئەم گرۆھە بە چی بچمە پێشەوە؟
١٩٦٥

پەراوێز edit