کوردی تێکۆشەر برا پێویستە زۆر پیاوانە بێ
خەڵق لەجێی خۆیا بناسێت کردەوەی مەردانە بێ
لۆچ لەناو چاویا نەبێت کاتێ کەسێ ڕۆییشتە لای
دەم بە خەندە و پێکەنین و عاقڵ و فەرزانە بێ
تێگەیشتوو و پێگەیشتوو بێت و خۆش خوڵق و لەبیب
نەک عەبووس و ناو چاوان گرژ و دژ و دێوانە بێ
خۆی لە خۆی زوو زوو نە گۆڕێ، فیزی بێ مانا نەکا
بێ ھەوا و مێوان پەزێر و دولبەر و جانانە بێ
فەرقی کوردی کۆچەری و دێھات و شارستان نەکا
موخلیسی کورد و دژی نامەردی ئەم دەورانە بێ
ھەر کەسێ ڕۆییشتە ماڵی وا نەزانێ سواڵکەرە
کورد ھەمووی لای ئەو برا بن دوژمنی بێگانە بێ
کورد بەڕاستی وا نەبوو شاھۆ نەمانی باشترە
تف لە ناو چاوانی ئەو کوردەی بە دڵ ئاوا نەبێ