ئاڵەکۆک

شاھۆ add_a_photo
شاھۆ دیوانی شاهۆ
٧٥. کاکە چەند جار پێم وتن
کاکە چەند جار پێم وتن - - - بڕوا ناکرێ
چی ئەچێنن تۆوی پووچە کردەیان بەر ناگرێ
کەی ڕەوایە - - - وەھا حوکمت بکا
دەوری دەن ڕاوی بنێین با زوو لە خاکمان دەرپەڕێ
بانگ ئەکەم لێیان بەدەم «کوردە برای یەک بین» کە چی
دەنگەکەم ناخۆشە لایان، نابێ دەنگی لێ درێ
گەر براین و ڕاست ئەکەن ئەم ڕاو و ڕووتانەی لە چی
پیاو و ژن، پیر و جوان، نابێ لە دەسیان ڕاپەڕێ
بەند و باویان زۆرە ھەر کات بە ڕەنگی دێنە دەر
ئێمە گەر یەک ڕەنگ نەبین دەستی تەماعیان نابڕێ
زەردە خەندەی ئەم گرۆھە شەربەتی ژەھراوییە
خۆتی لێ لادە برا! ئەم ژەھرە بۆ تۆ ناخورێ
ماڵی میراتت لە باوباپیرەوە جێ ماوە بۆت
ماڵی تۆ خێزانی تۆیە قەت بە دوژمن نادرێ
دەرفەتی زۆرمان لەدەستدا ھەر بە فیشاڵی درۆ
پیاو ئەبێ لەم کردەوانە دەرسی عیبرەت وەرگرێ
دەرفەتت بوو کوردە نابێ دەرفەتی دوژمن بدەی
بۆ ئەوەی جورئەت بکات چاوی لە عاستت ھەڵبڕێ
ڕۆژێ چاو نووقان نییە شاھۆ لە کاری ناڕەوا
خۆی مەڵاس داوە مەھێڵن مۆڵەتی بێ ڕاپەڕێ
١٩٤٨

پەراوێز edit