خوایا تۆ بۆخۆت ساحیبی کوردی
خەبەرداری لە ئازار و لە دەردی
لەژێر باری گرانی جەور و زوڵما
ئەناڵێنێ ھەموو خێزانی، وردی
لەناو ئەشکەوت و شاخ و شیو و دەشتا
بڵاو و پەخشە شێرانی نەبەردی
لەژێر ڕەحمی فڕۆکەی ورچی سوورا
ھەموو وێرانە خانوو و دار و بەردی
لە بەر جەور و خراپەی نالەباران
ھەمووی ڕەش پۆشە کێو و شیو و ھەردی
وەکوو عونقایە ئینساف و مورووەت
لە دونیادا بەرامبەر قەومی کوردی
نەبیسرا کەس بەزەیی بێ بە کوردا
بپرسێت حاڵی ناڵە و ئاھی سەردی
وەکوو شاھۆ ئەوەی کوردە ھەمیشە
لە لوتفی تۆی ئەوێت دەرمانی دەردی