شاعیر: شاھۆ کتێب: دیوانی شاهۆ سەرناو: خوایا تۆ خۆت ساحێبی کوردی خوایا تۆ بۆخۆت ساحیبی کوردی خەبەرداری لە ئازار و لە دەردی لەژێر باری گرانی جەور و زوڵما ئەناڵێنێ ھەموو خێزانی، وردی لەناو ئەشکەوت و شاخ و شیو و دەشتا بڵاو و پەخشە شێرانی نەبەردی لەژێر ڕەحمی فڕۆکەی ورچی سوورا ھەموو وێرانە خانوو و دار و بەردی لە بەر جەور و خراپەی نالەباران ھەمووی ڕەش پۆشە کێو و شیو و ھەردی وەکوو عونقایە ئینساف و مورووەت لە دونیادا بەرامبەر قەومی کوردی نەبیسرا کەس بەزەیی بێ بە کوردا بپرسێت حاڵی ناڵە و ئاھی سەردی وەکوو شاھۆ ئەوەی کوردە ھەمیشە لە لوتفی تۆی ئەوێت دەرمانی دەردی ++++++++++++++++++++++