ئاڵەکۆک

شاھۆ add_a_photo
شاھۆ دیوانی شاهۆ
٥٣. ئاگری بەردایە عومرم لووتەوانەی شۆڕی تۆ
ئاگری بەردایە عومرم لووتەوانەی شۆڕی تۆ
دینی کەچ کردم زریزە و سیلسیلە و بەرمووریی تۆ
ڕۆحەکەی زارم بە دەوری پرتەوی ڕوخسارتا
وەختە وەک پەروانە بپڕووزێ بە شوعلەی نووری تۆ
دڵ بە ئوممێدی ویساڵت لەیلەکەم مووسا سیفەت
داییمەن وستاوە گەردن کەچ، لە کێوی تووری تۆ
کەی بێ بتبینم بە چاو ساتێ بەبێ ورکەی ڕەقیب
دوور لە باڵات کوێرە دیدەی عاشقی مەھجووری تۆ
خوێنی دڵ بڕوانە چۆن ئەتکێ لە دیدەم ڕۆژ و شەو
چوونکە زامدارە بە تیری دیدەکەی مەخمووری تۆ
دەس بە سونگی و لەشکری ئەگریجە و تیپی موژەت
دای بەسەر ئەقلیمی دڵما عەسکەری مەنسووری تۆ
چاوەڕێی تەشریفی تۆیە شۆخەکەی شەککەر لەبم
شایقی مەحزوون و مات و خستە و ڕەنجووری تۆ

پەراوێز edit