ئاڵەکۆک

شاھۆ add_a_photo
شاھۆ دیوانی شاهۆ
٤٧. لایەنی کەس ناگرین قەت خۆرھەڵات یا خۆرنشین
لایەنی کەس ناگرین قەت خۆرھەڵات یا خۆرنشین
دۆستی گشتی مونسیفان و ئەھلی ویجدانین ھەموو
بیر و بڕوای لار و وێر تەفرەقەی ناوخۆ و نیفاق
وا سەری شێواند لە کورد موحتاجی ئیحسانین ھەموو
تاقمی ڕێی چەوتی گرت و کۆمەڵی بێ بار و لار
سەر لە کورد شێواوە شاھۆ مات و حەیرانین ھەموو

پەراوێز edit