ئاڵەکۆک

شاھۆ add_a_photo
شاھۆ دیوانی شاهۆ
٤٦. ئەی یاری خۆشەویستی وەفاکاری ڕاست ڕەو
ئەی یاری خۆشەویستی وەفاکاری ڕاست ڕەو
وەی جێی ئومێدی موخلیسی خەمباری تیرە شەو
وەختێ کە کارتی جەژنەکەتم دیت و خوێندمەوە
وەک نووستوێ کە ڕاشڵەژێ و ڕاچەنێ لە خەو
تیمسالی حاڵی قەومەکەمی میسلی سینەما
ھێنایە بەر نەزەرم و لە پڕ ڕاپەڕیم بە دەو
تۆزێ کە سەیری ئەو فلیمەم کرد و تێی گەییم
دەستم گەیاندە خامە وەکوو بەرقی تیژ ڕەو
نووسیم بە خوێنی دیدە لە سەفحەی سیاھی دڵ
ئەحواڵی کوردی قوڕ بە سەر و بەختی شوومی ئەو
کورد ڕەنجەڕۆیە گوڵبونی عەیشی خەزانی کرد
شانی لە ژێری باری خەما گشتی بوو جەدەو
نەورۆز لە بۆ ئەوانەیە وشکیان ژیایەوە
ناوچاوی بەختە دێزەکەیان بوو بە مانگەشەو

پەراوێز edit