ئاڵەکۆک

شاھۆ add_a_photo
شاھۆ دیوانی شاهۆ
٣٨. لەبەر چاوم ھەوا تۆزاوییە کوردینە وریا بن
لەبەر چاوم ھەوا تۆزاوییە کوردینە وریا بن
بەرامبەر ناحەزی خۆتان وەکوو دیواری پۆڵا بن
نەکەن وابن فریو بدرێن بە فیشاڵی درۆ دیسان
لە دەستتان دەر بچێ دەرفەت، نە لەم لا بن نە لەو لا بن
ئەوەی کوردە ڕەزا نابێ کە ژێردەستی ئەم و ئەو بێ
ئەبێ یا بچنە گۆڕستان وەیا سەربەست و ئازا بن
سەرۆک و کۆمەڵەی ئێستەش وەکوو گوێ پانەکەی پێشوو
بەرامبەر ئێمە لام وایە ھەموو بەد بیر و بڕوا بن
ئەوەی کوردە ڕەزا نابێ کە ژێر دەستی ئەم و ئەو بێ
ئەبێ یا بچنە گۆڕستان، وەیا سەربەست و ئازا بن
- - - لای بڕێک باشە بەڵام پێتان بڵێم ڕاستی
لە جانتای کوردەواریدا نییە ھاوڕێی گەلی وا بن
ئەمە سەد ساڵە کورد قوربان ئەدا بۆ ڕۆژی ئازادی
کە ئێستاکەش - - - - ئەبێ سەر شۆڕ و ڕیسوا بن
ئەمانە باری ڕاسیان نەبووە شاھۆ قەت لەگەڵ کەسدا
بە ھیوای سەروەتی کوردن، بەڵا با تەفر و توونا بن
١٩٥٩

پەراوێز edit