ئاڵەکۆک

شاھۆ add_a_photo
شاھۆ دیوانی شاهۆ
٣٢. منی شەیدا کە دەمبینی لە چاوم خوێن دەبارێنم
منی شەیدا کە دەمبینی لە چاوم خوێن دەبارێنم
بە مەرگی تۆ ھەمووی بۆ تۆ لە دووری تۆ دەناڵێنم
مەڕۆ تۆ بی و خوا وا زوو لەلام، ئەی شۆخی سیمین بەر!
بەڵا ساتێ سرەوتوو بیت دڵەی پێکراوی خەمگینم
بەبێ دیداری تۆ ڕۆژم شەوێکی تار و تاریکە
دەبا ئەمشەو بە وەسڵی خۆت بدەی ئەی یار تەسکینم
لەبۆ سەیری خەت و خاڵ و تەماشای ماھی ڕوخسارت
سەری ھێنایە دەر وا دڵ لە دیدەی پڕ لە ئەسرینم
خوا ناکەردە تۆ ڕۆییت بە شوێنتا دێتە دەر گیانم
بە بێ تۆ زیندەگیم نابێ بە چاوت گیانی شیرینم
دەمت پڕیە لە مرواری، لەبت سەرچاوەیی کەوسەر
نەخۆشی ھیجری تۆم، توخوا سەعاتێ بێرە بالینم!
مەکە! سا مەمکوژە جانا! مەڕۆ! با دەرنەچێ گیانم
گوڵم! فێنکی دڵی شاھۆ! نیگاری دیدە نەخشینم!

پەراوێز edit