ئاڵەکۆک

شاھۆ add_a_photo
شاھۆ دیوانی شاهۆ
٢٧. شۆخی باڵا بەرزەکەم من عاشقی باڵایی تۆم
شۆخی باڵا بەرزەکەم من عاشقی باڵایی تۆم
ڕۆژ و شەو شێواوی سەودای نەرگسی شەھلایی تۆم
بۆ چی ناپرسی لە حاڵم دەفعەیەک ئەی سەنگ دڵ
بۆچ مەگەر نازانی من دێوانەکەی سەودایی تۆم
دەردەکەم سەختە و دەوای نایێت بە دەرمانی حەکیم
چونکە شێواوی گریشمەی عەرعەری ڕەعنایی تۆم
داد و فەریادم ئەگاتە ئاسمانی حەوتەمین
ئەھلی ئاسمانیش دەزانن شیفتە و ڕیسوایی تۆم
خەڵق فنا في الله دەبێت و من فنا في ال‍تۆ بووم
تۆ گوڵی باغی بەھەشتی خۆ منیش شەیدایی تۆم
داخۆ کەی بێ جورعەیەک نۆش کەم لە شەھدی لێوی تۆ
تینووی تەنیا قومێ لەو شەربەتی ئەعلایی تۆم
ھەر تەم و ھەورێک ئەبینی دوودی ئاھی شایقە
چونکە دڵ سووتاوی عەشقی عیشوەیی باڵایی تۆم

پەراوێز edit