سەد کە من شەرمەندەم و دارایی ئەوسافی زەمیم
غەرقی ژێر باری گوناھم تابعی نەفسی لەئیم
سەد کە خەجڵەت بارم و نامەم لەڕووی خۆم ڕەشترە
وەک سەگی برسیم موتیعی ئەمری شەیتانی ڕەجیم
قەت نەبوو ڕۆژێ بە ڕاستی سوجدەیەکت لێ بەرم
ھەر لەگەڵ ئەوباش خەریک بووم، بووم بە ھامڕاز و نەدیم
دائیمەن تەعقیبی خێڵی نەفس و شەیتانم ئەکرد
سەرفی ئەوقاتم لە ئیشی قۆڕ و ئەفکاری سەقیم
لێک یا ڕەببی ئومێدم زۆر بە عەفوی تۆ ھەیە
بەندە عەبدێکی زەلیلم تۆیش خوایەکی ڕەحیم
گەر بە کرداری بەدی خۆم تۆیش بەدیم دەرحەق بکەی
بەس تەفاوت کوا لەبەینی عەبد و خەللاقی عەزیم
وەر بەتەعجیلی عیقابم مەیل ئەفەرمووی ڕەببەنا
موستەحەقی ئەومە ئێستا بمخەیە ناری جەحیم
عەبدی قاپی خۆتە شایق پادشاھی بێ نەزیر
چاوەڕێی بەخشینی خۆتە أنتَ غَفّار كَريم