ئاڵەکۆک

شاھۆ add_a_photo
شاھۆ دیوانی شاهۆ
١٣. ئەسف داخی گرانم دوڵبەرم مەیلی جیایی کرد
ئەسف داخی گرانم دوڵبەرم مەیلی جیایی کرد
سەرم سوڕ ماوە بۆ چ ئەو شۆخە تەرکی ئاشنایی کرد
چرای ماڵم نەما موستقبەلم بێ نوور و تاریکە
بە ڕاستی گەردشی گەردوون لەگەڵ من بێ وەفایی کرد
ھەسێرەی تالیعم ڕەش بوو، ژیانم تاڵییە ئەمجا
کە دوڵبەر کۆچی بۆ ئەولا لەسەر ئەمری خوایی کرد
سوئالم کرد لە دڵ تەئڕیخی فەوتی پێی گوتم زینەت
گوڵی حۆرێکی عەین بوو بۆ جنان کۆچی نەھانی کرد
کۆچی زینەت
١٩٤٧

پەراوێز edit