ئاڵەکۆک

شاھۆ add_a_photo
شاھۆ دیوانی شاهۆ
١١. ئەی ئەو کەسەی کە کەس نییە وێنەی لە کائنات
ئەی ئەو کەسەی کە کەس نییە وێنەی لە کائنات
ئەم عەبدی ڕوو ڕەشت لە زەلیلی بدە نەجات
ھیوام بە ڕەحمی واسیعی زاتی کەریمتە
عەفوم بکەی لە جورم و موزیلات و سەییئات
خۆت جێی ئومێدی بەندەیی داماوی بێ کەسی
خۆتی موعینی عەبدی پەرێشانی ڕووسیات
خۆت کاشفی ھەمومی ھەموو موئمنانی خۆ
خۆت فاتیحی وەحیدی لەبۆ گشتی موشکیلات
خۆتی خوایی واحد و بۆ تۆ نییە خوا
باڵا دەست مەحاڵە وجوودی لە ماسیوات
قاپیت بوڵندە جێگە پەنای خاس و عامە وا
بەندەیش بەھۆی کەرەمتەوە خۆم خستە ساو پەنات
بە ئەشقی ئەوەی کە ناوی بەرامبەر بە ناوتە
مەحبووبی خۆتە خاوەنی ئایاتی موعجیزات
بەشقی ئەوەی کە سەییدی کەونەینە فەخری کول
خەتمی پەیەمبەرانە خاوەنی ئایاتی موعجیزات
بە ئەشقی ئەوەی کە ئەشرەفی ئەولادی ئادەمە
شاھی عوموومە ئەفزەلی مەجمووعی مومکینات
شیرین سواری لەیلەیی أسرا بِعَبدِه
نوُرُ الهُدىٰیی زوڵمەتی عوسیان و سەییئات
ساحیبی شان و شەوکەتە پایەی بوڵندی ئەو
ڕۆژی جەزا لە بەینی ھەموو جەمعی ئەنبیات
خۆی ئەوەڵین شەفیعە لەبۆ عەفوی عاسییان
ھەر ئەو قسەی ڕەواجە لە دیوانی کیبریات
ئەو زاتە کێیە؟ تاجی سەری ئەنبیایە گشت
ئەو زاتە کێیە؟ سەروەری ئەحباب و ئەسفیات
یەعنی ئەمین و مەحرەمی ئەسراری زاتی خۆت
هادي السبل محەممەدی موختاری موستەفات
بمبخشە ڕەببی سەد کە گونەھبار و ڕووڕەشم
مەحکوومی نەفسی زاڵم و مەحجووبی بارەگات
پشتم چەمیوە، شان و ملم تێک شکاوە گشت
بارم گرانە چونکە بە ئەنواعی مووبیقات
ھەر عەفوی تۆیە دەردی گوناکار ئەکا دەوا
ھەر زاتی خۆتە بەندە بە ڕەحمت ئەکا خەڵات
شاھۆی گوناھی بەندە بەرامبەر بە عەفوی تۆ
پووشێکی زۆر زەعیفە بەرامبەر بە بای فەنات

پەراوێز edit