ئاڵەکۆک

شاھۆ add_a_photo
شاھۆ دیوانی شاهۆ
١٠. ئەلا ئەی دولبەری شەنگم وەرە تا بم بە قوربانت
ئەلا ئەی دولبەری شەنگم! وەرە تا بم بە قوربانت
فیدای کاکۆڵی گرژ و لوول نیساری چاوی فەتتانت
ھیلال ئاسا قەدم خەم بوو لەژێر باری خەمی دووریت
دە سا تۆ بی و خوا! ڕەحمێ ئەوا مردم لە ھیجرانت
بە تابووری موژەی چاو و بە زوڵفی چین لەسەر چینت
دڵ و دینت لە دەس سەندم، خوا بمکا بە قوربانت!
ئەوەند شێواوە ئەحواڵم نزیکە ھەر وەکوو مەجنوون
بە جارێ وێڵ و شەیدا بم لە سەحرا و بیابانت
شەو و ڕۆژ ناڵە ناڵی دڵ لە سینەم دێ بە مەحزوونی
ئەویش گۆیا بریندارە بە زەخمی تیری موژگانت
بە تاڵان چوو ھەموو عەقڵم بە غەمزەی چاوەکەت جانا
سەرم مابوو بە ساغی، وا ئەویشم خستە مەیدانت
بە باڵا سەروی بوستانی، بە ڕوومەت ماھی تابانی
ئەڵێی سالاری خووبانی، بە لەنجە و لار و عینوانت
منی سەودا زەدەی عەشقت، نزیکە خۆ بە مەرگی تۆ
بە جارێ شێت و شەیدا بم، لەبۆ خاڵی لەبی جوانت
ڕەزام ڕۆحم بدەم بیللا، لە موژدەی وەسڵی باڵاتا
ئەگەر یاریم بدا تالیع، سەعاتێ بم بە مێوانت
دەمی وا وشکە شایق، وەختە بپڕووزێ و لە دەس دەر چێ
ئەگەر تێر ئاو نەکەی ساتێ لە چەشمەی ئاوی حەیوانت

پەراوێز edit