برای بەرزم لە پاش تۆ من ئیتر سەیر و سەفا ناکەم
بە مەرگی تۆ بە دڵ مەیلی کەژ و کێو و چیا ناکەم
بە داخی تۆ وەها جەرگم بڕاوه حەستەمە ژینم
بە زام و ئێشەوە مەرگم دەوێ، دەردم دەوا ناکەم
ئەوا دەشت و چیا شینە و لە خاکی نیشتمان شینە
وڵاتی کوردی غەمگینە دەڵێ: تەرکی عەزا ناکەم
لە باغان پەڕپەڕن گوڵ، بولبول و قومری دەناڵێنن
منی دڵخەستە جا چۆن مەحشەری کوبڕا بەپا ناکەم؟ !
هەوارچی تازیەدارن، چادر و چیغ ڕەشپۆش و خەمناکن
هەڵاڵە و سوێسنە دژ ماون، بە لالەی گەش بەقا ناکەم
هەوایە دەشت و سەحرا، مەیلی کوێستانم لەلا بایە
هەوای تۆم تا لە سەردایە، هەوای ئاو و هەوا ناکەم
کەلاوی کردووە ئەستێرەی خەم بۆ نێو کەلاوەی دڵ
هەموو شینگا زەلن، خاکی پەتی تێدا پەیا ناکەم
فیراقی تۆم وەکوو (حجالوداع)ێ دێتە بەرچاوی
ئەگەر فیدیەت دەوێ فەرموو بە غەیری سەر فیدا ناکەم
لە نێو گەل قاوی مەرگت شوێنەوارێکی وەهای دانا
لە خوێناوی خەما غەرقم ئەگەر چاکی ئەدا ناکەم
بەهارە و بولبولی باغی ئەدەب هێمن دەڵێ ئەوجار
لە باغان بۆ گوڵی نەوڕەس ئیتر نەغمە و نەوا ناکەم
بە سروەم دێتە گوێ دەنگی سەلاحەددینی ئەییووبی
دەڵێ: کوردێکی دڵسۆزی لە هۆزی خۆت جودا ناکەم
پەژارە و مەینەتت زۆر دی لە دنیا خاترت جەم بێ
خودا فەرموویەتی ڕەنجی عیبادم بێ جەزا ناکەم
وەکوو دیوانی تۆ 'تاریک و ڕوون'ه ژینی من، ئەمما
لەبەر 'ناڵەی جودایی' تۆ خەیانی خەم بە با ناکەم
لە سەر کەیکی تەمەن شەم نایسێ جارێکی دی قوربان١
ئەجەل مەودای نەدا دەیگوت: بە عەهدی کەس وەفا ناکەم
'حەقیقی' چاوەڕێی دیداری تۆ بوو داخی داخانم
نەنیشت ئەو بازە بەختی من، لە بەختی بەد ئیبا ناکەم

١. مامۆستا هێمن:
ئەوەندە دەردەدار و بێ پەرستارم کە پێم وایە:
لەسەر کێکی تەمەن ھەڵناکرێ تازە شەمێکی تر