ئاڵەکۆک

عەباس حەقیقی add_a_photo
گەر مەردی و ڕەندی تاوانە
وەستۆی دەگرن خەڵکی خانە

کوردی گورد و مەردی مەرزن
لە حاندی دوژمن نالەرزن

دەشت و کێو و هەرد و بەردی
شادەن بۆ جوامێری و مەردی

لە چاکە و ڕاستیدا تاکن
یەکڕەنگ و دڵساف و پاکن

لەوێ میوان خانەخوێیە
خانەخوێ نازانی کێیە

پیر و جوانی پیرانشاری
وەک پیرانی وەیسن کاری
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی
مامۆستا عەبباس حەقیقی، دیوانی حەقیقی، چاپی دووەم (١٣٦٧ کـ. هـ)، لاپەڕە ١٦٨.

پەراوێز edit