ئاڵەکۆک

عەباس حەقیقی add_a_photo
دایە ئەی ڕووحی ڕەوانم به فیدات
ئەی سەر و ماڵ و گیانم به فیدات

تۆ فرشتەی؟ مەلەکی؟ ئینسانی؟
یا پەریزادەی و خۆت نازانی؟

دایە ئەی ڕووحی ڕەوانم به فیدات
ئەی سەر و ماڵ و گیانم به فیدات

تۆ فرشتەی؟ مەلەکی؟ ئینسانی؟
یا پەریزادەی و خۆت نازانی؟

شەرته کردووته به ڕۆژ و بە شەوم
باسی سەر بێ نەخەوی تا نەخەوم؟

تا دەجووڵێمەوه ھێند پڕ ھەستی
له خەوێ ڕادەپەڕی ھەڵدەستی

مەم به دەستێک و دەسی تر بێشک
نیتە بۆو بێشکەيە نۆبه و کێشک

ڕامدەژێنی به ھەوای بەندی دڵت
بۆ نەخەوتنمه دڵی پڕ له کوڵت

به فرۆشتن بێ ئەگەر ئاوی ژيان
بۆمی دەکڕی به دووسەد ڕووح و گيان

دايه ئەو دەنگ و ھەوای لای لايە
ھەوەڵين دەنگه له دنيا دايە

جا لەبەر خاتری تۆيه مانم
به فیدات بێ سەر و ماڵ و گيانم

* * *

مەزمەزەی ئاوی حەياته مەمەکەی
دەمی عیسای مەسیحه دەمەکەی

مەمکی پڕ شير و دڵی پڕ شەفەقەت
خوای مەزن خەڵقی نەکرد ئی‌ وا قەت

تا دەچم بۆ دەر و تا دێمەوه ژوور
ڕووحی بە دوامەوه دێ دوورادوور

چاوی دەيگوت گلەيی کردووه لێم
بۆ لە من خافڵه کاتێ دەگلێم

نرخی دنيايه چڵێ مووی دايه
دڵی من بەستەيه بەو ھەودايە

با قەزای ویم وە دڵ و جەرگی کەوێ
گش کەسم مەرگی وەپێش مەرگی کەوێ

شەرته کردووته به ڕۆژ و بە شەوم
باسی سەر بێ نەخەوی تا نەخەوم؟

تا دەجووڵێمەوه ھێند پڕ ھەستی
له خەوێ ڕادەپەڕی ھەڵدەستی

مەم به دەستێک و دەسی تر بێشک
نیتە بۆو بێشکەيە نۆبه و کێشک

ڕامدەژێنی به ھەوای بەندی دڵت
بۆ نەخەوتنمه دڵی پڕ له کوڵت

به فرۆشتن بێ ئەگەر ئاوی ژيان
بۆمی دەکڕی به دووسەد ڕووح و گيان

دايه ئەو دەنگ و ھەوای لای لايە
ھەوەڵين دەنگه له دنيا دايە

جا لەبەر خاتری تۆيه مانم
به فیدات بێ سەر و ماڵ و گيانم

* * *

مەزمەزەی ئاوی حەياته مەمەکەی
دەمی عیسای مەسیحه دەمەکەی

مەمکی پڕ شير و دڵی پڕ شەفەقەت
خوای مەزن خەڵقی نەکرد ئی‌ وا قەت

تا دەچم بۆ دەر و تا دێمەوه ژوور
ڕووحی بە دوامەوه دێ دوورادوور

چاوی دەيگوت گلەيی کردووه لێم
بۆ لە من خافڵه کاتێ دەگلێم

نرخی دنيايه چڵێ مووی دايه
دڵی من بەستەيه بەو ھەودايە

با قەزای ویم وە دڵ و جەرگی کەوێ
گش کەسم مەرگی وەپێش مەرگی کەوێ
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی
مامۆستا عەبباس حەقیقی، دیوانی حەقیقی، چاپی دووەم (انتشارات صلاح ‌الدین ایوبی ١٣٦٧ کـ. هـ)، لاپەڕە ٨٩و٩٠.

پەراوێز edit