ئاڵەکۆک

عەباس حەقیقی add_a_photo
حەقیقی دیوانی حەقیقی
٥. ئافەتی دین
خەت و خاڵت بە خودا فیتنەیی هیند و حەبەشە
ئافەتی دین و دڵه ڕەونەقی ئەو کوڵمە گەشە

خەلەلی چین و چەگول، شۆڕشی ڕۆم و عەجەمی
لەسەر ئاشووبیی زولفت لە هەمووی کەشمەکەشە

چاوت ئەر نێرگسی شەهلا نیە بۆ هێندە خومار
پەرچەمت گەر شەوی یەلدا نیە بۆ هێندە ڕەشە

زینەتی کوڵمەتە لەرزینی گوڵینگی شەدەکەت
گەرچی ئەگریجە کە تەزیینی ئەویش و ئەوەشە

شەشدەری خاڵی سەری کوڵمەتە دڵ نایەتەدەر
سەری سەودازەدە بێخود بەتەمای پێنج و شەشە

بەو دوو سێ شیعرە حەقیقی کە لە مەیدان دەرچوو
تەنگە جەولانی قسە و تەوسەنی تەبعی هەڵەشە
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی
مەهاباد ١٣١٤.
مامۆستا عەبباس حەقیقی، دیوانی حەقیقی، چاپی دووەم (١٣٦٧ کـ. هـ)، لاپەڕە ٨١.

پەراوێز edit